zagros news agency

ئەو 5 هەڵەیەی چا ژەهراویی دەکەن

لەگەڵ ئەوەی چا خواردنەوەیەکی تەندرووست و بەسوودە، بەڵام هەندێک هەڵەی باو هەیە کە دەتوانن زیانی تەندرووستیی لێبکەوێتەوە، پسپۆڕانیش ئاماژە بە پێنج هەڵەی سەرەکیی دەکەن کە پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین بۆئەوەی لەژەهراوی بوونی پارێزراو بین، ئەوانیش:

زۆر تۆخ کردنی چا: چای زۆر تۆخ کافایینی زۆری تێدایە، کە دەبێتە هۆی چالاکبوونی زیادەی کۆئەندامی دەمار و تانینەکانیشی دەبنە هۆی تێکچوونی گەدە و قەبزبوون. هەروەک میزپێکەرێکی بەهێزە، بۆیە باشترە زۆر نەخورێتەوە.

چای کۆن بوو: چای کۆن زۆربەی سوودە تەندروستییەکانی لەدەست دەدات و زەمینە خۆش دەکات بۆ گەشەی میکرۆبی زیانبەخش، باشترە هەمیشە چای تازە ئامادە بکرێت.

خواردنەوەی چای زۆر گەرم: خواردنەوەی چای زۆر گەرم دەبێتە هۆی هەوکردنی ناوپۆشی قوڕگ و سورێنچک و گەدە، کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی و شێرپەنجە زیاد دەکات.

چا خواردنەوە لەسەر گەدەی خاڵی: خواردنەوەی چای بە گەدەی خاڵی دەتوانێت حەزی خواردن کەم بکاتەوە و ژەمە بەیانیان فەرامۆش بکرێت، کە زیانبەخشە، بۆیە باشترە نیو کاتژمێر دوای نان خواردن بێت.

چا خواردنەوە راستوخۆ دوای نانخواردن: هەندێک پێکهاتەی چا رێگری لە مژینی پرۆتین، ئاسن و ماددە خۆراکییە گرنگەکان دەکەن، بۆیە، پێویستە نیو کاتژمێر دوای ژەمەکان چا بخورێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی عەلی بابا لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

lana

چوار خواردن هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا

lana

پزیشكان رێنمایی دەكەن بە كەمكردنەوەی خواردنی هەندێك لە میوەكان

lana