zagros news agency

ئەحمەد شەرع  سەردانی نیویۆرک دەکات

 

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٥،  ڕایگەیاند، ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا، مانگی داهاتوو سەردانی نیویۆرک دەکات و بەشداری لە ٨٠هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس (AFP) لە زاری بەرپرسە سووریایییەکەوە گواستییەوە، شەڕع لە کۆبوونەوەکەدا وتارێکیش پێشکەش دەکات.

ئەمە یەکەمجار دەبێت لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە سەرۆکێکی سووریا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکات. پێشتریش هەواڵی ئەوە بڵاوکرابووەوە ئەگەری هەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، ئەحمەد شەڕع لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە: ئەمساڵ ملیۆنێک و 200 هەزار قوتابی لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەخوێنن

سەڵاح

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی پەمپی ئاوهەڵکێشان لە تاران

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ هومام حه‌مموودى ده‌كات

یاسین