ئەمڕۆ 25ی ئابی 2025 لە هۆڵی بەشی ڕۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەراسیمی دابەشكردنی كتێبی پێنجەمی بازنەی گفتوگۆ بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگیر و مەكتەبی سیاسیی و كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لەوەزیر و پەلەمانتار و رۆشنییر و رۆژنامەنووسان و بەشداربووانی هەر 6 گفتوگۆكەی وەرزی پێنجەمی بازنەی گفتوگۆ ئامادەبوون، لە دەستپێكدا د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە پەیڤێكدا جەختی لەسەر ئەوە كردووە كە بازنەی گفتوگۆ پلاتفۆرمێكی كراوەیە بۆ پێكەوە كۆكردنەوەی جیاوازییە سیاسیی و نەتەوەو ئایینەكانی وڵاتی خۆمان و پێكەوە گرێدانەوەی خواستی هاوڵاتیان بە حكومەتی خۆیانەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی دروست بەشداریی بەردەوامیان لە پرۆسەی سیاسیی وڵاتی خۆیان ، لەبەشێكی دیكەی پەیڤەكەیدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە تەنیا رێگە بۆ لێكتێگەیشتن و دروستكردنی هاریكاری و هەماهەنگی لەنێوان كۆی جیاوازییەكانمان ئەوەیە كە دەبێت پێكەوە گفتوگۆ بكەین بۆ ئەوەی لێكتێگەیشن دروست بێت و پێكەوە رێگەی گونجاو بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانمان بدۆزینەوە.
بڕگەیەكی دیكەی ئەم مەراسیمە تەرخانكرابوو بۆ هونەری شێوەكاری كە تیایدا هونەرمەند ” سۆما توانا مەرجان” لەماوەی چەند خولەكێكدا و لەگەڵ نەغمەی ئاوازیكی رەسەنی كوردیدا ، تابلۆیەكی نەخشاند كە هێما بوو بۆ یەكریزی و تەبایی نێوان هێزە سیاسەكانی كوردستان و لە پەیڤێكدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە چەند جیاوازبین دەبێت ڕایەڵەی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی هەموو جیاوازییەكانمان پێكەوە گرێبداتەوە و هەر لایەك تەواوكاری لایەنەكانی دیكە بێت.
بۆ ئەم مەراسیمە پانێڵێك ئامادەكرابوو بۆ د. ئومید سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناونیشانی ” كارە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان” لە پانێڵەدا، د.ئۆمێد سەباح زۆر راشكاوانە ئاماژەی بەو بەرنامە چاكسازییە كرد كە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو سێكتەرەكانی حكومەتدا هەنگاوی بۆ هەڵگرتووە وجێبەجێی كردووە، سەبارەت بە بژیوی خەڵك و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، جەختی لەسەر ئەوە كردووە كە لە كابینەی نۆیەمدا مووچە ئەولەویەتی كارەكانی حكومەت بووە و هەتا ساڵی 2023 كە بەبڕیاری دادگای پاریس هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیرا ، حكومەت دەیتوانی مووچەی فەرمانبەران دابین بكات، بەڵام لەدوای ئەو بڕیارەوە هەوڵەكان بەردەوامن لەگەڵ حكومەتی بەغدا بۆ ئەوەی بەلێكتێگەیشتن بگەینە چارەسەرێكی ئەوتۆ كە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت، بۆ ئەمەش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە رێككەوتنی باش كراوە لە نێوان هەردوولا بۆ ئەوەی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە دەست پێبكاتەوە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

