zagros news agency

براد پیت باسی سەختی ژیانی و خەمۆکی دوای کۆچی دوایی دایکی دەکات

ئەکتەری ئەمریکی براد پیت، تێڕوانینی خۆی لەبارەی تێکچوونی باری دەروونی و کێشەکانی خستەڕوو و ئاشکرای کرد، رووبەڕووی قۆناغی زۆر سەخت بووەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری ئێسکایەر، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەنیا بە شێوەیەکی دیاریکراو و لەژێر کۆنتڕۆڵدا جارجارە کەمێک خواردنەوە بەکاردێنێتەوە، دوای ئەوەی 7 ساڵ بە تەواوی لێی دوورکەوتبۆوە.

براد پیت باسی لە کۆچی دوایی دایکی لە ئۆگەستی 2025 کرد و ڕایگەیاند، کەوتووەتە ژێر کاریگەریی بیرۆکەی ناخۆش و خەمۆکییەوە. زیاتر گوتی، هۆکاری رزگاربوونی لەو قەیرانە پشتیوانی هاوڕێکانی بووە.

بەردەوام ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە فیلمی “Heart of the Beast” کە لە مانگی ئەیلوول پەخش دەکرێت.

لەم فیلمەدا، کە دەیڤید ئایەر دەرهێنانی بۆ دەکات، ئەکتەرانی وەک جەی کەي سیمۆنس و ئانا لامب بەشدارن، چیرۆکەکە لەبارەی ئاڵنگارییەکانی ڕزگاربوون لە سروشتی سارددا دەسوڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤان دایک پەیامێک بۆ ئاڕنۆڵد دەنێرێـت

یاسین

ناکۆکیی ناوخۆیی لە ئێران؛ دوو هەفتە مۆڵەت بۆ گەڕانەوەی سزاکان ماوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح