zagros news agency

کاریگەرییەکانی خواردنی پەتاتە لەسەر نەخۆشیی دڵ

زانایانی ناوەندی تەندروستیی ئافرەتان لە بریگام-بۆستن هیچ پەیوەندییەکیان لە نێوان خواردنی گشتی پەتاتە و جەڵتەی مێشک و سڕبوونی ماسولکەکانی دڵدا نەدۆزیوەتەوە.

بەڵام بە وتەی ئەوان پەتاتەی سوورکراوە مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد بکات بەهۆی رێژەیەکی زۆر کالۆری و خوێی زیادەی تیایدا.

گۆڤاری (Nutrients) بڵاویکردەوە، زاناکان داتای تەندروستییان بۆ 67 هەزار و 146 نەخۆش شیکردۆتەوە کە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 72 ساڵدایە بۆ ئەوەی مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دیاریبکەن، بە تێکڕا وەرگرتنی پەتاتە لە هەفتەیەکدا یەک بۆ چوار ژەم.

ئەنجامەکان هیچ پەیوەندییەکی روونیان لە نێوان بڕی خواردنی پەتاتە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکاندا نیشان نەداوە، تەنانەت دوای ئەوەی هۆکاری دیمۆگرافی و خۆراک و رەفتاریش لەبەرچاو گیراوە. شیکارییەکی دیکە هیچ پەیوەندییەکی لە نێوان خواردنی پەتاتەی کوڵاو یان سورکراوەدا لەگەڵ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکاندا نەدۆزیەوە.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو کەسانەی هەفتانە زیاتر لە یەک ژەم پەتاتەی سوورکراوە “فنگر” دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن بە رێژەی 10% زیاترە لە چاو ئەوانەی نایخۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا مانگۆ یارمەتیی کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن دەدات

lana

چی روودەدات ئەگەر بۆ ماوەیەک واز لە کافاین بهێنیت؟

lana

تەندروستی عێراق: جگەرەی ئەلیکترۆنی 350 مادەی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت

سەڵاح