zagros news agency

وەزیری تەندروستیی فەرەنسا، داوا دەکات نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی خۆیان بۆ پێشوازیکردن لە هەزاران سەربازی بریندار ئامادە بکەن

 

پێگەی (لۆ كەنار ئۆنشینێ)ی فەڕەنسی بڵاوی كردووەتەوە، كاترین ڤۆتەر، خانمەوەزیری تەندروستیی فەڕەنسا، فەرمانی دەركردووە كە پێویستە نەخۆشخانەكانی فەڕەنسا تا ئەوپەڕی ئامادە بن و بتوانن هەزاران سەربازی بریندار لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی فراوان لە ئەورووپا وەرگرن.

هەروەها باس لەوەش كراوە، ئەو فەرمانە لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ بەڕێوەبەری ئاژانسەكانی تەندروستیی هەرێمی لە 18ی 7 ڕەوانە كراوە و پێیان گوتراوە بە هاتنی مانگی ئاداری 2026 بۆ ڕوودانی سەختترین شەڕ و وەرگرتنی زۆرترین بریندار ئامادە بن.

ئەم ئامادەباشییە تەندروستییەی فەڕەنسا لە كاتێكدایە كە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامە و ئیمانوێل ماكرۆن، سەركۆماری فەڕەنسا داوای كردووە جەنگەكە كۆتایی پێبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسڕائیل هێزەکانی دەکشێنێتەوە، ئیسرائیل ده‌ڵێت یەک هەنگاو لە سەرکەوتن دوورە

سەڵاح

سوودانی هەفتەیەک مۆڵەتی لیژنەکانی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی داهاتی ناوخۆی هەرێم درێژ کردەوه

سەڵاح

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین