zagros news agency

راگەیندراوێک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

لە میانەی هەوڵی رزگارکردنی شۆفێرو سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کەبەڕووداوێکی هەڵدێران کەوتبووە خوارەوە لە شاخی هەڕووتە، فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لەو کاتەدا تووشی هەڵەیەکی تەکنیکی بووەو کەوتۆتە خوارەوە.
سەرجەم تیمەکانی لایەنی پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و تەرمی ئەو هاوڵاتییەی تووشی رووداوەکە بوبوو گوستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.
هەردوو فڕۆکەوانەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار کە یەکێک لە فڕۆکەوانەکان عمید (حسین فیض اللە) یە باری تەندروستییان جێگیرەو لە قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستیدان.
سوپاسی هەموو ئەو هاوڵاتی و لایەنانە ئەکەین کە هاوکاربوون لە گواستنەوەی تەرم و بریندارەکان.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری لێخۆشبوون لە پارەیەکی سەر هاووڵاتییان دەردەچێت

یاسین

وەزارەتی تەندروستی رێنمایی لەسەر بەکارهێنانی هۆرمۆنی خەوی میلاتۆنین بڵاو کردەوە

سەڵاح

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕەتی دەکاتەوە ئەمەریکا هێرشی کردبێتە سەر ئێران

سەڵاح