شارەزایەکی بواری نەوت ئاماژە بەوەدەکات بریاری سەرۆکی حکومەت لە کاتی ئێستادا پالپشتیەکی گەورەیە بۆ شوفێران بەداشکاندنی نرخی بەنزین لە کاتێکدا لە ولاتە زەبەلاحەکانی جیهان رۆژانە بینەری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەبین ولاتان هیچ کاردنەوەیەکیان نیە بەردەوام نرخەکان لە هەلکشاندان ولاتێکی بەهێزی وەک ئەمریکا رۆژانە نرخی بەنزین زیاد دەبێت حکومەت هیچ پالپشتیەکی نەبووە بۆ راگرتنی نرخی بەنزین کە ولاتی ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە رۆژانە ۱۳ ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێت
بەرهەم گەردی بۆ زاگرۆس گوتی: کاتێک لە کوردستان لەم کاتەدا پالپشتیەکی وا گەورە بۆ هاولاتیان دەکرێت هاولاتیانی ئەوروپا. ئەمریکا جیهان دەستە وەستانن تەنها بینەری بەرزبوونەوەی نرخەکانن، گرفتی سەرەکی کوردستان دەبێ روو لە حکومەتی عێراق بکرێت وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان روونکردنەوە بەخەلک بدات کە چ زولمێک لە کوردستان دەکرێت
گوتیشی: عێراق رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت دەپالێویت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی کە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن لیتر بەنزین دەکات ئەگەر ۱۱٪ بە ڕێژەی دانیشتوانی هەژمار بکەین کە لەراستیدا ۱۳٪ زیاترە بەلام گەر ۱۱٪ بیت دانیشتیوانی کوردستان دەبێ ٤ ملیۆن و ٤٠٠ سەد هەزار لیتر بەنزین رۆژانە بە کوردستان بدرێت بەلام لە ئیستادا تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل بە کوردستان دراوە کە دەکاتە ۱ ملیۆن و نیو لیتر بەنزین لە کاتێکدا پێویستی رۆژانە زیاتر لە ٥ ملیۆن و نیو لیتر بەنزینە وە عێراق ئامادە نیە تێچووی دەرهینانی و پالاوتنی ئەو ٥٠ هەزار بەرمیلە بدات تاوەکو حکومەت بتوانێ هاوشێوەی ناوچەکانی تربەنزین بە نرخی پالپشتی ٤٥٠ بدات ،هێندە ناحەقی کراوە هەموو کورستان بەقەد یەک چآرەگی پارێزگای بەغداد بەنزینی پێ دەدرێت کە تەنها شاری بەغداد رۆژانە ٦ ملیۆن لیتر بەنزینی پێ دەدرێت.
ئەوەشی خستەروو: هۆکاری بەرزبوونەوەی بەنزین قەیرانێکی جیهانیە لە تەواوی ولاتان نرخەکان زۆر بەرزبونەتەوە لە کۆنترۆل دەرچوون بەهۆی شەرەوە و داخستنی رێرەوە گرنگەکانی ئاوی و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر کۆمپانیا نەوتیەکان و گرانبوونی گواستنەوەی بارە نەوتیەکان بەهۆی شەرەوە.

