zagros news agency

کۆمیسیۆن: سێیەم تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەکانی دەنگدان کرد

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـ9-2025، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ‘یۆنامی’ لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوی کردەوە، بەئامادەبوونی تیمی هەڵبژاردنی یونامی، سێیەم تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراقدا لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئەنجام درا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لە تاقیکردنەوەکەش دڵنیابوونە لە ئامادەیی ئامێرەکانی دەنگدان بەگرتنەخۆی پشتڕاستکردنەوەی دەنگدەر و سکانەرەکانی بنکەکانی دەنگدان و سیستەمی ئەنجامەکان لەگەڵ دڵنیایی لە ڕاستی و دروستیی پرۆسەی هەژمارکردن لە ڕێگەی بەراوردکردنی هەژماری دەستی و ئەلیکترۆنییەوە.

یۆنامی ڕاشیگەیاند، کارمەندانی کۆمیسیۆن بەشدارییان لە ڕاهێنانەکە دا کردووە، کە بەشێکە لە ئامادەکارییە بەرفراوانەکانی کۆمیسیۆن بۆ دڵنیا بوون لە ئەنجامدانێکی ڕێکوپێک و شەفافی پرۆسەکە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، کە بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025دا بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی جووتسایدی هەولێر – کۆیە بە چڕی و بە شێوازی شەو و ڕۆژ بەردەوامە

یاسین

کوڕانی گواردیۆلا زەنگی مەترسییان لێدایەوە

یاسین

لە زیقاڕ دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکران

سەڵاح