zagros news agency

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک لەسەر هەوڵی رفاندنی هاووڵاتییەک دەستگیرکرا

 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان لە دەربەندیخان دەستگیرکردووە کە هەوڵی رفاندنی هاووڵاتییەکی داوە. پۆلیس دەڵێت، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە تۆمەتبارەکە ئالوودەی ماددەی هۆشبەرە و پێشینەی تاوانیشی هەیە.

 

رۆژی دووشەممە 1ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک، تۆمەتبارێک لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیرکرا.

بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە کەسێک شوێنی کەوتووە و ویستوویەتی بیڕفێنێت.

 

دوای سکاڵاکە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا و دوای گەیشتنی زانیاریی نوێ، پشکنینی پزیشکی بۆ تۆمەتبارەکە کراوە و دەرکەوتووە کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و پێشتریش لەسەر هەمان تاوان سزا دراوە.

 

پۆلیس دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبارەکە (أ. ح. ح) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی (432 و 267 لە یاسای سزادان و ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان) راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کابینەی ئەردۆغان تووشی گۆران هات

یاسین

ئیسرائیل بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرشی کرد سەر سووریا

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح