zagros news agency

پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتایی خولی یاسادانانی خۆی دیار دەکات

 

جەواد ئەلیەساری، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمان ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی نوێنەران تا کۆتایی خولی پێنجەمی پەرلەمان، واته لە 1/6/2026 بەردەوام دەبێت.

ئەلیاساری بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە، بە سێ بۆ چوار دانیشتن”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی “زۆر یاسا هەیە کە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخوێنرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت”.

بە گوتەی ئەلیەساری، ماوەی ئێستای پەرلەمانی عێراق دوای 45 رۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆتایی دێت، هەروەها توانای ئەوەی هەیە پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن دانیشتن ئەنجام بدات، بەپێی ئەو ماوەیەی دەستووری عێراق دیاری کردووە.

لەلایەکی دیکەوە فیراس ئەلموسلیماوی، نوێنەری کوتلەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە شەفەق نیوزی راگەیاند، “هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەدەچێت و دەنگۆی دواخستنی راست نین”.

بە گوتەی ئەلموسلیماوی، رۆڵی حکومەتی فیدراڵی بریتییە لە بەڕێوەبردن و دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا، هەروەها لایەنە سیاسییەکان و هۆکارە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردی شۆرش لە شەقامی 60 مەتری دەكەوێتە خوارەوە

گوران

هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە مامەڵەی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام بدەن

سەڵاح

هەژدە کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

یاسین