zagros news agency

لە شەڕ نێوان هێزێكی ئاسایش و بازرگانێكی ماددە هۆشبەر دوو کارمەندی ئاسایش شەهید بوون

 

درەنگانی شەوی رابردوو، هێزێكی ئاسایشی شێخان هەڵدەكەوتنە سەر بازرگانێكی ماددە هۆشبەر و لە ئەنجامدا ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری دروست بوو و بەو هۆیەوە قوربانی لێکەوتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، کە ئەو تۆمەتبارە چەند ساڵێكە لەلایەن دادگاكانی قەسرۆک و شێخان داوا كراوە، چونكە تۆمەتبارە بە بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و بەكارهێنانی چەک لە دژی هێزە ئەمنییەكان.

ئەو تۆمەتبار ئامادە نابێت خۆی ڕادەستی ئاسایش بكات و لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە، تەقە لەو هێزەی ئاسایش دەكەن و بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو كارمەندی ئاسایش شەهید بوون، و تۆمەتبارەکەش كوژرا و چەندانی دیكەش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی راگەیاند

یاسین

دۆنارۆما گۆڵپارێزێکی گەورەیە و کەسێکی خراپە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح