له سنووری ناحیه‌ی رۆڤیای سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، له ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی ترشی بریندار بوو.
ئازاد ته‌ها، گوته‌بیژی هاتوچۆی دهۆك ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له سنووری ناحیه‌ی رۆڤیای سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، به‌دیاریكراوی له ئۆڤه‌رپاسی گوندی (به‌رده‌سوور)، له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی نێوان پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، ڕووداویكی سه‌ختی هاتوچۆ ڕووی دا.
گوتیشی، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی هاتوچۆوه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

