zagros news agency

تورکیا: جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لەلایەن هەسەدەوە مەترسییە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـەوە دەربڕی و بە مەترسی بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی نەتەوەیی تورکیای لە قەڵەم دا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “وەک تورکیا هەڵوێستمان لەسەر ئەم بابەتە ڕوونە و چەندین جار ڕامانگەیاندووە ڕێگە نادەین هەسەدە پڕۆسەکە تێک بدات.”
وەزارەتەکە داوای لە هەسەدە کردووە پابەندی پڕۆسەی تێکەڵبوون بە سوپای سووریا بێت و دەست لە هەر کردەوە و لێدوانێک هەڵبگرێت کە زیان بە یەکپارچەیی سیاسی و خاکی سووریا دەگەیەنێت. هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامیی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا بۆ شەڕی دژی تیرۆر کردووەتەوە.
ئەم وزارەتخانەیە، لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی پڕۆسەکە و ئەگەر پێویست بکات، بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و یارمەتیدانی سەقامگیریی سووریا، هەموو جۆرە پشتیوانییەک پێشکەش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گه‌رمیان: کرێکارێك لەنێو بیرێكی ئاودا كاره‌با گرتی گیانی لەدەست دا

سەڵاح

په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

یاسین

جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا: ئامادەی ئاشتیین، بەڵام پێش کشانەوەی ئیسرائیل چەک دانانێین

سەڵاح