ئیسماعیل بقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دانوستانەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکا بەهۆی “پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست” پێشوەچوون بەخۆیەوە نابینێت. ئەم گوتانە دوای هێرشە بەرانبەرەکانی شەوی ڕابردووی نێوان هەردوو وڵات هات.
ئاژانسی “مێهر” بڵاوی کردەوە، بقایی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردان، ئەمریکای بە ناردنی “پەیامی دژبەیەک و گۆڕینی هەڵوێست و داواکارییەکان” تۆمەتبار کرد و گوتی ئەم کارانە زیان بە پرۆسەی دیپلۆماسی دەگەیەنێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا ئیسرائیل بە “پێشێلکردنی ئاگربەست لە لوبنان” زیان بە دانوستانەکانی تاران و واشینگتن دەگەیەنێت.
ئەمریکا شەوی سێشەممە پتر لە ٢٠ بنکەی لە باشووری ئێران کردە ئامانج. ئەم هێرشە دوای ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، خستنەخوارەوەی کۆپتەرێکی ئاپاچیی وڵاتەکەی لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند. لە بەرانبەردا، هێزەکانی ئێران موشەک و درۆنیان ئاراستەی کوێت، بەحرەین و ئوردن کرد.
سەرەڕای ئەم ئاڵۆزییانە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆئافرەتامەی “پۆلیتیکۆ”ی گوتووە هیچ شتێک نەگۆڕاوە و ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی ئێرانی هێشتا نزیکە. ترەمپ و جی دی ڤانس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا، جەخت لەوە دەکەنەوە تاران و واشینگتن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوامن.

