فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی باس له گرنگی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و به‌شداری له كردنه‌وه‌ی رێره‌وی پێشمه‌رگه ده‌كات له پاركی ئۆندرێ سیترۆێن
و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی هێز به پێشمه‌رگه ده‌به‌خشێت.
ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ پاریس و ناونانی پارکێک بە ناوی پێشمەرگە دەربڕی.
سەرۆک بارزانی گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی کوردستان، فەرەنسا بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆسایەتی بەرانبەر بە گەلی کوردستان هەبوو.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی دۆزی گەلی کورد بووە، یەکەم وڵات بووە لە ئەورووپا کە رێگەی داوە ئینستیوتی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە.
لە بارەی پێشمەرگەوە، سەرۆک بارزانی، ڕایگەیاند: “پێشمەرگە ئەرکێکی پیرۆزی ئەنجامداوە، بەڵام ئەم ڕێزگرتنەی کە ئێوە ئەمڕۆ بۆ پێشمەرگەتان کردووە، گوزارشت لە ڕێزگرتن لە خەباتی پێشمەرگە و دۆستایەتی نێوان گەلی فەرەنسا و گەلی کوردستان دەکات”.
له‌م باره‌وه، فه‌ریق عه‌زیز وه‌یسی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له فه‌ره‌نسا زۆر كاریگه‌ری بوو، ئه‌گه‌ر رۆڵی به‌رێزیان نه‌بوایه پیشمه‌رگه نه‌یده‌توانی ئه‌و رۆله گرنگه ببینێت له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی شه‌ری داعش، چونكه رۆڵی فه‌رمانده زۆر گرنگه له سێكته‌ری سه‌ربازی، هه‌ستێكی خۆشیشه بۆ سه‌رۆك كه به‌رهه‌می ئه‌و خه‌باته له‌شوێنێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا و له‌پاریس ڕێره‌وێك به‌ناوی پیشمه‌رگه ناوده‌نرێت، ئه‌مه بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكه‌كان له‌فه‌ره‌نسا ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام پشتیوانی بۆ گه‌لی كوردستان به‌رده‌وامه، و یه‌كه‌م سه‌رۆك ده‌وڵه‌تی جیهان له ساڵی 1992 پێشوازی له‌سه‌رۆك بارزانی كردووه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسابووه، و خانم دانیاڵ میترانی هاوسه‌ری سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، كاتی خۆی چووه توركیا و دۆخی ئاواره‌كانی كوردستانی بینی به‌چاوی خۆی گوزه‌رانی كوردانی بینی و گریا بۆ دۆخی كوردان، ئه‌وانه هه‌مووی له‌په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مرۆ باسكران و سه‌رۆك بارزانی به‌لێنی دا كه هێزی پیشمه‌رگه ده‌مێنێت بۆ پاراستنی ئاشتی و ئازادی و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئاشتی به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی: “هه‌بوونی سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌موو كوردان پێویستییه، و هه‌ر كوردێك له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان هه‌بێت پێویستی به‌سه‌رۆك بارزانییه، و بۆ پیشمه‌رگه هه‌مووكاتێك سه‌رۆك بارزانی وه‌ك هێزو ئیراده‌یه. مه‌عنه‌ویه‌تی پیشمه‌رگه‌یه و كاتێك هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك دێته سه‌ر كوردستان پێش هه‌موو كه‌سێك قسه‌ی سه‌رۆك بارزانییه كه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك وه‌لام ده‌درێته‌وه، چونكه سه‌رۆك بارزانی به‌كردار ده‌كات نه‌ك ته‌نیا قسه‌كردن، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی له‌فه‌ره‌نساوه په‌یامی پێشمه‌رگه‌ی به جیهان گه‌یاند”.
راشی گه‌یاند: فه‌ره‌نسا رۆلی گرنگی هه‌بووه له پشتیوانی و هاوكاریكردنی كوردان له‌شه‌ری داعش، یه‌كه‌م وڵات بوو به‌مه‌یدانی هاتن پشتیوانی پێشمه‌رگه‌یان كرد، هه‌رچه‌نده به‌گشتی هاوكاریه‌كان سنوورداربوون، به‌ڵام سوپاس گوزارین، بۆ ئه‌و هاوكاریانه و فه‌ره‌نسا رۆڵی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌شه‌ری دژی داعش و دۆشكه‌ی 20 ملیمی فه‌ره‌نسا بۆ پێشمه‌رگه گرنگ و چه‌كی دژه تانكیان زۆر باش بوون.

