zagros news agency

لە سێ شوێنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر کەوتەوە

ئەمڕۆ لە سێ شوێنی جیاواز لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر کەوتەوە و بەرگریی شارستانیی زاخۆ توانی ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکات.

ئەمڕۆ شەممە 6ـی ئەیلوولی 2025، ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:45، ژووری کۆنترۆڵی بەرگریی شارستانی لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ئاگادار کرایەوە، ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە نزیک قەسری زەر لە زاخۆ ئاگری گرتووە و بنکەی زاخۆی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە لە هەمان کاتدا سەموونخانەیەکیش لە “تاخێ ئەردەوان” ئاگری گرت و لەوێش ئاگرەکە لە لایەن هێزەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.

نیو کاتژمێر پاش ئەو دوو ڕووداوە، دیسان لە ڕێگای پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، ژووری کۆنترۆڵ ئاگادار کرایەوە کە دوو خێمە لە کەمپی بێرسڤی 2 ئاگریان گرتووە و لە ماوەیەکی کورتدا ئەم ئاگرەش لە لایەن بنکەی دەرەوەی شاری بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.

بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم سێ ئاگرکەوتنەوەیە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

وەزیری بەرگریی ئێران: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل مووشەکی نوێمان دروست کردووە

سەڵاح

شاندی دەم پارتی بۆ تاوتوێکردنی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ سەرۆکی جەهەپە کۆدەبێتەوە

یاسین