zagros news agency

ئۆمەر چەلیک: پرۆسەی ئاشتی بووەتە سیاسەتی دەوڵەت

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاک پارتی ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی جمهور لە پرۆسەی ئاشتییدا سوورە و بە فەرمانی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئێستا پرۆسەکە بووەتە سیاسەتی فەرمیی دەوڵەت. چەلیک گوتیشی، کاتێک توندوتیژی و شەڕ لە تورکیادا نەمێنێت، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دادەنێت و کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژییەکان دەهێنێت.
گوتەبێژی ئاک پارتی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “ئەم پرۆسەیە لە کاتێکی گونجاودا بۆ تورکیا و ناوچەکە هاتووەتە ڕۆژەڤەوە و لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدایە. ئەو کەس و لایەنانەی دەیانەوێت کورد و تورک، عەلەوی و سوننە، ئێزدی و درووزەکان بخەنە بەرانبەر یەکتر، دوژمنی هەموو لایەکن. هەر کەسێک بیەوێت پرۆسەکە دوابخات یان ئاستەنگی بۆ دروست بکات، دەکەوێتە خزمەتی ئیسرائیل و ئیمپریالیزمەوە.”
ناوبراو هەروەها گوتی: “ئێمە براین و چارەنووسمان یەکە. ئەو کەسانەی دەیانەوێت سووریا تێک بدەن و بەڵێنی ئۆتۆنۆمی بە لایەنە ئایینی و نەتەوەییەکان دەدەن، دۆستی ئەو لایەنانە نین و خێری ئەوانیان ناوێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

چین ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە ناردنی چەک بۆ ئێرانی بە «تۆمەتی مەبەستدار» ناو برد

یاسین

ماكرۆن هۆشداری ده‌داته‌ رووسیا له‌باره‌ی به‌زاندنی ئاسمانی ئه‌وروپا

سەڵاح

حزبوڵڵای لوبنان کوژرانی جێگرەوەی حەسەن نەسڕوڵڵای پشت‌ڕاست کردەوە

یاسین