zagros news agency

پەرلەمانی عێراق لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ كەوتنی پردەكەی كەربەلا پێكهێنا

 

لێژنەیەكی پەرلەمانی عێراق، لێكۆڵینەوە لە كەوتنی پردەكەی كەربەلا دەكات.

بەپێی راگەیاندراوێكی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لێژنەیەكی پێنج كەسی پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لە كەوتنی پردەكەی كەربەلا.

ئێوارەی رۆژی شەممە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پردێك لە دەروازەی ناوچەی عتێشی لە كەربەلا كە هێشتا تەواو نەكرابوو، بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێكدا رووخا و بەهۆیەوە چەندان كەس بوونه‌ قوربانی و زیانێكی زۆریشی لێ كەوتەوە. ئەم رووداوە بووەتە هۆی كاردانەوەی سیاسەتمەدار و چالاكانی سیاسی.

بەپێی راگەیاندراوەكەی پەرلەمانی عێراق، لێژنە پەرلەمانیەكە دەبێت لە ماوی چوار رۆژدا راپۆرتی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشدارییەک لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان

یاسین

کێشە دەکەوێتە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤینـیسیۆس

یاسین

فەرماندەی سێنتکام: لە هەفتەی پێنجەمدا پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدەست دەهێنین

یاسین