zagros news agency

چێڵسی لەهەوڵی گواستنەوەی مایگنان ناوەستێـت

 

هەندێک لە هەواڵەکان دووپاتی دەکەنەوە کە چێڵسی جارێکی دیکە گرنگی بە مایک مایگنان گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلان داوە، چونکە ئینزۆ مارێسکا بڕیاریداوە بژاردەکانی گۆڵپارێزی بەهێزتر بکات.

ماڵپەڕی TBRFOOTBALL بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی چێڵسی لە گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا نەیتوانیوە مایگنان بگوازێتەوە، بەڵام گرنگیدانیان بۆ مایگنان ڕانەگرتووە و هاوینی داهاتوو گفتوگۆکانیان لەگەڵ میلان دەستپێدەکەنەوە.

بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ گرێبەستی گۆڵپارێزە فەرەنسییەکە لەگەڵ ڕۆسۆنێری کۆتایی پێبێت، بەمەش چێڵسی دەرفەتی گواستنەوەی بێبەرامبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆسۆنێری دەڕەخسێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سانچۆ لە پلانەکانی چێڵسی دەرچووە

یاسین

فلیک؛ فێرمین بڕیاری خۆی داوە و گاڤیش ئامادە دەبێت

یاسین

هالاند لە بارسێلۆنا بیندراوە

یاسین