مامۆستاێکی زانکۆ رایگەیاند، کە سەرۆک بارزانی هەوێنی ئەو پێشبینیانەن دەیانخاتەڕوو، هەروەک پێشبینی گۆڕانکاری لە عێڕاق و نەمانی ڕژێمی سەدام و هاتنی داعش و چەندین باسی دیکە، هەر بۆیە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە خراپ زانی و پێشبینی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سەرهەڵدانەوەی داعش و گروپە توندڕەوەکانی کردەوە، بەهەند وەرگرتنی بیروڕای جەنابیان بووەتە شتێکی حەتمی.
دکتۆر شوان محەمەدئەمین، مامۆستای زانکۆ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دیمانە و گفتوگۆ و وتارەکانی سەرۆک لە ڕابردوو و لە ئێستادا، بنچینە و پەیام و ناوەڕۆکێکی نیشتمانی نەتەوەیی هەیە، دیدار و وتارەکانی سەرۆک بارزانی ڕەهەندێکی نەتەوەیی قوڵی هەیە، وەک ڕابەری نەتەوەیەکی ژێردەستە و ستەمدیدە، کە تا ئێستا خاوەنی قەوارەی سەربەخۆی خۆی نیە، وەک فریادڕەسێکە شانازی دەبەخشێتەوە کوردبوون، ڕەهەندێکی نیشتمانی هەیە وەک چەتری دڵنەوایی بووەتە جێگای ئومێد و چاوەڕوانی و ڕۆشنایی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و وەک پارێزەری شکۆی تاکی کورد مامەڵە و پرسیاری لێ دەکرێت، هاوکات وتار و چاوپێکەوتنەکانی بەشێوەیەکی گشتی پەیام و ناوەڕۆکی ئاشتەوایی و برایەتی و پێکەوەژیانی تێدا هەیە و وەک ستراتیژ پاڵپشتی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کوردە لە هەموو کوردستان، بەڵام لە بەرپەچدانەوەی ستەمکاران نابورێت.
مامۆستای زانکۆ گووتی: سەرۆک وەک هەموو دیمانەکانی پێشوو بەشێوەیەکی کورت و پوخت و وەڵامی کەناڵی فڕانس ۲٤ی فەڕەنسی دایەوە و خەمخۆری خۆی بۆچارەسەری دۆزی کورد لە ڕۆژئاوا دەربڕی و پێشنیاری ڕاست و گونجاوی بۆ حکومەتی سوریا و سەرکردە سیاسیەکانی ئەوێ خستەڕوو خەم و نیگەرانی خۆی بۆ ڕوودانی نەخوازراوی شەڕ نەشاردەوە و هەروەها پەیامی چارەسەریی ئاشتیانەی بۆ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا خستەڕوو و ئومێدی بەهەنگاونانی درووست هەبوو، سەرۆک وەک هەمیشە لەخەمی چارەسەری کوردە لەهەر شوێنێک بێت.
هەروەها دکتۆر شوان محەمەدئەمین، مامۆستای زانکۆ ئەقەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەزموون و پاشخانی مێژوویی لێکدانەوەی هاوکێشەکان و وردبوونەوەی قوڵی سەرۆک بارزانی هەوێنی ئەو پێشبینیانەن دەیانخاتەڕوو، هەروەک پێشبینی گۆڕانکاری لە عێڕاق و نەمانی ڕژێمی سەدام و هاتنی داعش و چەندین باسی دیکە، هەر بۆیە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە خراپ زانی و پێشبینی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سەرهەڵدانەوەی داعش و گروپە توندڕەوەکانی کردەوە، بەهەند وەرگرتنی بیروڕای جەنابیان بووەتە شتێکی حەتمی لەلایەن شڕۆڤەکار و یار و نەیارانی میللەتی کورد و لەناوەندە عێڕاقی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا بایەخی پێدەدرێت. لەبواری ناوخۆدا جەختی لەسەر ئەومافانەی کورد کردەوە کەلەدەستوور هاتووە.
رێباز یونس

