zagros news agency

فیلمی “دەنگی هیند رەجەب” خەڵاتی بردەوە

کەوسەر بن هەنییە، دەرهێنەری فیلمی “دەنگی هیند رەجەب”، دوای بردنەوەی خەڵاتی گەورەی لیژنەی دادوەران، وتارێکی پڕ جۆش و خرۆشی پێشکەش کرد و خەڵاتەکەی پێشکەشی مانگی سووری فەلەستینی و تیمەکانی فریاگوزاریی دیکە کرد.

دەرهێنەرە توونسییەکە رایگەیاند: “دەنگی هیند هاوارێک بوو بۆ رزگارکردن کە هەموو جیهان گوێی لێبوو، بەڵام کەس وەڵامی نەدایەوە… دەنگدانەوەی دەنگی ئەو بەردەوام دەبێت تاوەکو لێپرسینەوە و دادپەروەری بەدیدێت.”

بن هەنییە گوتیشی: “سینەما ناتوانێت هیند بگەڕێنێتەوە ژیان و ناتوانێت ئەو دڕندەییەی بەرامبەری کرا بیسڕێتەوە، بەڵام سینەما دەتوانێت دەنگی ئەو بپارێزێت.”

ناوبراو بە تووندی رەخنەی لە ئیسرائیل گرت و گوتی: “ئەمە تەنیا چیرۆکی هیند نییە، بەڵکو چیرۆکی سیستمی تاوانکاریی ئیسرائیلە کە بەبێ هیچ سزایەک کارەکانی دەکات… خوای گەورە لێی خۆش بێت، و با چاوی بکوژەکانی هەرگیز نەچێتە خەو، و فەلەستین ئازاد بێت.”

فیلمی “دەنگی هیند رەجەب” باس لە چیرۆکی شەهیدبوونی منداڵی شەش ساڵان، هیند، دەکات کە لە سەرەتای ساڵی 2024 لە کاتی هەوڵدانی بۆ هەڵاتن لەگەڵ خێزانەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژرا. 

فیلمەکە لەلایەن ئەکتەرانی جیهانی وەک براد پیت، واکین فینیکس و روونی ماراوە بەرهەمهێنراوە و ئەکتەری فەلەستینی موعتەز مەلیس و کلارا خووری رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەموو فیلمەکانی جەیمس بۆند لە نێتفلێکس

ART

نووری بیلگە جەیلان سەرۆکایەتیی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی قاهیرە دەکات

ART

ئەنجلینا جولی کاری بەرهەمهێنانی بۆ شانۆگەرییەک دەکات

ART