سێنەمای کوردی هەنگاوێکی نوێ دەنێت بە بەرهەمهێنانی فیلمێکی تایبەت بە ژیانی خێزان، چیرۆکەکەی پەیامی پەروەردەیی لەگەڵ کۆمیدیا بەرهەمدێنێت.
فیلمی “ماڵی نەنە”، کە لە دەرهێنانی محەممەد مستەفا و بەرهەمهێنانی باهۆز نەسردەدینە، بڕیارە لە 27ی ئۆگەست و ڕۆژانی دوایی لە لایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنانی “Metronome Production” نمایش بکرێت.
هەردوو ئەکتەری دیار سیروان جەمال و خەرمان هیرانی لەم بەرهەمەدا بەشدارن، جگە لە بەشداریی هەڵوێست جەمال، هێلیان شێرزاد، هەتوان هێرش، زین ڕەوەز و دێرێ دارکۆ.
پێشبینی دەکرێت پێشوازی لەم بەرهەمە سینەماییە بکرێت، بەهۆی گونجاوی کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمە و ئەزموونی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر لە بەرهەمهێنانی فیلمی بازرگانیدا.

