zagros news agency

گاریس بەیڵ دەگەڕێتەوە

 

دوای دوو ساڵ لە وازهێنانی فەرمی، ئەستێرەی وێڵزی گاریس بەیڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ تۆپی پێ، ئەمجارەیان لە یارییەکی خێرخوازیدا لە سیئۆلی کۆریای باشوور لەشەممەی داهاتوو.

بەیلی تەمەن 36 ساڵ کە بە ڕاکردنە ڕەشەباکان و گۆڵە یەکلاکەرەوەکانی بۆ تۆتنهام و ڕیاڵ مەدرید ناسراوە،کە خاوەنی چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانی چەندین نازناوی ترە لە ساڵی 2016 یەکێک بوو لە سێ بەربژێرەکەی باڵۆندۆر و خاوەنی یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی مێژووی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگە.

لەو یاریە خێرخوازیەدا ئەستێرەی تۆپی پێ و ئەفسانەکان بەشدار دەبن
تیپەکەی بەیڵ کەسایەتییە گەورەکانی وەک تیری هێنری و کاکا و ڕۆناڵدینهۆ و واین ڕۆنی لەخۆدەگرێت، لە بەرامبەردا یاریزانانی بەرامبەر بریتین لە بەردی بەرگری ڕیۆ فێردیناند و ئەلیساندرۆ نێستا و کارلێس پویۆڵ و نێمانیا ڤیدیچ.

بەیڵ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە تۆپی پێ خانەنشین بوو،وە ماوەکیش وەکو شیکەرەوەی وەرزشی لە کەناڵی TNTـی کاری کردوە و وەک یاریزانێکی پێشەگەری گۆڵف یاری دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید پێکانی کۆرتوای ڕاگەیاند

یاسین

دێشامب وەڵامی بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دەداتەوە لەسەر پێکانی دێمـبـێـلـێ

یاسین

لیڤەرپوڵ توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی وێستهام

یاسین