zagros news agency

“The Conjuring” داهاتی 243 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

فیلمی ترسناکی “The Conjuring: Last Rites” توانی سەرکەوتنێکی گەورە لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستبهێنێت و کۆی داهاتەکانی گەیشتە 243 ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا.

چیرۆکی فیلمەکە لەسەر ئێد و لۆرین وارن، لێکۆڵەرانی بواری دیاردە ناسرووشتییەکانە، کە رووبەڕووی یەکێک لە ترسناکترین کەیسەکانی ژیانیان دەبنەوە. کاتێک خێزانێک دەچنە ماڵێکی نوێوە، خەونەکانیان دەگۆڕێت بۆ کابووسێکی راستەقینە کاتێک نیشانەکانی هاتنی هێزێکی شەیتانی لە ماڵەکەیاندا دەردەکەوێت.

فیلمەکە لە پاڵەوانێتیی ڤێرا فارمیگا، پاتریک ویڵسن، بن هاردی و چەندین ئەکتەری دیکەیە.

بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمەکە کە بەناوی “The Conjuring: The Devil Made Me Do It” بڵاوکرایەوە، باسی یەکێکی دیکە لە کەیسە شۆکهێنەرەکانی ئێد و لۆرین وارنی دەکرد، تێیدا شەڕیان دەکرد بۆ رزگارکردنی گیانی کوڕێکی گەنج لە دەست هێزێکی رۆحی خراپەکار.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Avatar” گەیشتە ملیارێک و 91 ملیۆن دۆلار

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

تۆم کرووز بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی تۆپ گەن ڕادەگەیەنێت

ART