ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.9.15، بەئامەدەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.زانا مەلا خالید، بەرپرسى لقى2ى پارتى و جێگرى پارێزگار و سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین و بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر و بەرپرسى پڕۆژەکانى وەزارەتى ناوخۆ و سکرتێرى یەکێتى قوتابیان و لاوان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی دیکەی ئیداری و حکومی لە ڕێورەسمێکدا، لە بەردەم بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، لە سەر شەقامی سەرەکی ( هەولێر – کەرکووک ) یەکەمین پردی پەڕینەوەی پیادە لە سەر ئاستی هەرێم و هەموو عێراق کرایەوە، کە بە گوژمەی ( 384 ملیۆن و 793 هەزار دینار ) له سهر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ههولێر دروستکراوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، دواى کردنەوەى پردەکە، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کرد کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکارى پڕۆژەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بوونە، هەروەها پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و قوتابیان کرد بە بۆنەى تەواوبوون و کردنەوەى ئەو پردە و، تیشکی خستەسەر ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو لەسەر خواستى قوتابیانى بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، بەڵێنمان پێیاندا ئەو پردە دروست بکەین، ئەمڕۆ بەڵێنەکەمان بردەسەر و لەو شوێنەدا بە جوانترین شێوە و شێواز و دیزاینی سەردەمیانە پردێک دروستکرا.
دووپاتیشیكردهوه، دروستكردنی ئهم پرده بۆ پهڕینهوهی هاوڵاتیان به تایبهتی توێژی قوتابیانه له پێناو سهلامهتی گشتی و كهمكردنهوهی رووداوی نهخوازراو لهم شوێنەدا، كه لۆدێكی زۆری لهسهره و شهقامێكی قهرهبالغ و ستراتیژی هاتوچۆكردنه زۆر زەروور و پێویست بوو.
هەروەها دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و ئهندازهی هاتوچۆی ههولێر كرد، كه به پهرۆشهوه گرنگیان به پرسی رێكخستنهوهی شهقامهكانی پایتهخت و ئهولهویهت دان به سهلامهتی هاوڵاتیان دەدەن، ئهوهشی راگهیاند، كه پاراستنى سهلامهتی گیانى هاوڵاتییان له پێشینهی كارهكانی كابینهی نۆی حكومهتی ههرێمی كوردستانه.
جێگەی باسە، لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی( هەولێر – کەرکوک ) بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، بەرزە پردی پەڕینەوەی پیادە دروستکراوە، کە پردە یەکەمین پردە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەموو عێراق كه بەشێوە و دیزاینێکی جیاواز دروستکرابێت و تێیدا ڕەچاووی پەڕینەوەی کەسانی خاوهن پێداویستی تایبهت كرابێت.

