zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. لازیۆ لەدوا خولەکەکان سێ خاڵی لە یۆڤانتۆس وەرگرت

لە کۆتا یاریی ئەمشەوی گەڕی 30 خولی ئیتاڵیا، یانەی لازیۆ لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یۆڤانتۆس بوویەوە.

لە کۆتاییشدا یانەی لازیۆ توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە خانمە پیرەکە بهێنێت.

تایمی یەکەمی یارییەکە ئاستێکی مام ناوەند بینرا و ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوون، دوای چەندین هەوڵ ئەو تایمە بەبێ گۆڵ و بە یەکسانی مایەوە.

لە تایمی دووەمدا، هەردوولا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە و لە خولەی سێی کاتی زیادکراودا ئادام ماروسیتچ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لازیۆ تۆمارکرد.

بەم سەرکەوتنە، یانەی لازیۆ 46 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیدایە، یوڤانتۆسیش بە 59 خاڵ لە پلەی سێیەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشەی گەورە دەکەوێتە نێوان ڕۆناڵدۆ و یانەی نەسر

یاسین

بایرن میونخ فرایبۆرگی گۆڵباران کرد

یاسین

مێسی داهاتی ساڵانەی خەیاڵیە

یاسین