zagros news agency

بكوژی هاووڵاتییەكەی خورماڵ دەستگیر كرا

 

ئەو هاووڵاتییەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شارەدێی خورماڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كوژرا، چەند كاتژمێرێك دوای رووداوەكە بكوژ لەلایەن ئاسایشی شارەزوورەوە دەستگیر كرا.

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە تەرمی هاووڵاتییەک بە ناوی (وەهبی تاهیر میکە) کە تەمەنی 43 ساڵە و دانیشتووی شارۆچكەی خورماڵە گەیەنرایە پزیشکی دادی هەڵەبجە.

پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد كە ئاسەواری فیشەک بە جەستەی کوژراوەکە بووە و رووداوەكە لە شوێنی کاری ئەو کەسە کە دووکانێکی دروستکردنی خواردەمەنی هەبووە لەنێو شارۆچكەی خورماڵ، رووی داوە.

هەر دوای رووداوەكە، ئاسایشی شارەزوور دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی كرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت.

دواتر بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیر بکرێت و لە کاتی لێکۆڵینەوەكانیشدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەی داناوە.

ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند: ئێستا تۆمەتبار بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە چۆڵکردنی گەورەترین بنکەیان لە رۆژئاوا

سەڵاح