zagros news agency

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: پێویستە خۆمان لەگەڵ شێوازی کارکردنی ترەمپ بگونجێنین

 

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، داوای باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتییەکە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و جەختی کردەوە، پێویستە ئەورووپا خۆی لەگەڵ شێوازی کارکردنی ئەو لە بواری بازرگانی و سیاسەتدا بگونجێنێت.

کالاس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئەڵمانی گوتی: “ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوبەشێکی گرنگی ئێمە بووە و دەمێنێتەوە، بەڵام حکوومەتی نوێ بە ڕوونی شێوازی سیاسەتکردنی گۆڕیوە. ئێمەی ئەورووپاییەکان پێویستە خۆمان لەگەڵ شێوازی کارکردنیان بگونجێنین.”

ناوبراو هەروەها گوتی: “ترەمپ کاریگەرترین پیاوی جیهانە… ئێمە تەنیا پێویستە فێر بین چۆن لەگەڵی کار بکەین.”

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەرکردنی ناکۆکیی ئۆکراینا بەبێ بەشداریی ترەمپ ئەستەمە، چونکە تەنیا ئەمریکا “هێز و توانای ناچارکردنی ڕووسیای هەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی جددیی ئاشتی.” کالاس هیوای خواست ترەمپ سزای زیاتر بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەناو 15 گەرمترین شاری جیهان 13 عێراقین؛ دوو شاری کوردستانیشیان لەناودایه

یاسین

عەباس غەزالی: ناوی مامۆستا «عەبدولحەمید حیرەت سەجادی» لە ناو زەینماندا هەر زیندووە

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح