zagros news agency

لویس ئێنریکی شێوازێکی نوێی راهێنەرایەتی بەکار هێنا

 

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر لێنسدا هەمووانی سەرسام کرد، بە سەیرکردنی گێمی یەکەم لە شوێنی ڕۆژنامەوانییەوە پێش ئەوەی بچێگە سەر کورسی یەدەگ و لە گێمی دووەمدا بە شێوەیەکی ئاسایی پێشەنگی تیپەکەی گرت.

دوای یارییەکە ئینریکی ڕوونیکردەوە کە ئیلهامەکەی لە ڕاهێنەرانی ڕەگبی وەرگرتووە کە پێیان باشە لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە سەیری یارییەکان بکەن. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو ئەزموونە ڕوانگەیەکی ڕوونتری پێبەخشیوە بۆ ئاستی یاریزانەکان و یارمەتی داوە قسەی وردتر لە نیوەی یەکەمدا پێشکەش بکات.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕەتی نەکردەوە ئەم هەنگاوە لە یارییەکانی داهاتوودا دووبارە بکاتەوە,واتا ئەگەری ئەوەی هەیە لە یاریەکانی داهاتوودا ئەوە ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لاپۆرتا بۆ فلیک: تۆ قەرزاری بەرشەلۆنەی

یاسین

هانزی فلیک باس لە جێهـێـشـتنـی بارسێلۆنا دەکات

یاسین

تۆتنهام ڕاهێنەری نوێی یانەکەی ئاشکرا کرد

یاسین