zagros news agency

هاری کەین پەیامێکی بۆ یانەی چێڵسی نارد

 

هاری کەین، ئەستێرەی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن، متمانەی خۆی بە توانای تیپەکەی دەربڕی بۆ شکست پێهێنانی یانەی چێڵسی لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، کە بڕیارە سبەی لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا ئەنجام بدرێت.

کەین سەبارەت بە یارییەکە وتی: کاتێک لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا یاری دەکەین، دەتوانین لە هەر کەسێک ببەینەوە ئەگەر بگەینە ئەوپەڕی ئاستی خۆمان،متمانەی تەواوەتیمان بەخۆمان هەیە.

هەروەها وتیشی ئێستا هەستێکی خۆشمان هەیە، ئەگەر بمانەوێت لە چێڵسی ببەینەوە،من لە ڕابردوودا ئەزموونی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەوانم هەیە، یارییەکە یارییەکی نایاب دەبێت وە یانەی چێڵسی لە جامی جیهانی یانەکاندا زۆر بەهێز بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان

یاسین

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ کونسوڵخانەی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێره‌وه‌

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئێران: لەلایەن ئەمریکاوە هیچ پەیامێکمان بۆ دانووستان پێ‌نەگەیشتووە

سەڵاح