نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان دەبەزیناین تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەراورد بە رۆژی ڕابردو هەمان کات، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی دابەزیوە و بە 63 دۆلار 80 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

