zagros news agency

ئایا خەوزڕان و کەمخەوی لەبیرچوونەوە پێشدەخەن

شیکارییەکی مایۆکلینیک دەریدەخات، خەوزڕان و کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بە رێژەیەکی زۆر زیاد دەکەن، تەنانەت ئەگەر چەند شەوێکیش بێت.

شیکارییەکە لەسەر دوو هەزار و 750 کەسی پێگەیشتوو و بەساڵاچوو کرا و دەرکەوت، کەمخەوی کە ئەگەر تەنیا سێ شەویش بێت لە هەفتەیەکدا و ماوەی سێ مانگ زیاتربێت، ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 40٪ زیاد دەبێت.

دیێگۆ کارڤاڵهۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: تێبینیمان کرد ئەوانەی کەمخەو بوون زووتر خانەکانی مێشکیان دەپووکایەوە و زانیارییان بیردەچووەوە، تەنانەت لە کارەکانی رۆژانەشیاندا رەنگدانەوەی هەبووە.

بەگوێرەی مایۆکلینیک شەش رێگە دەبنەهۆی باشترکردنی خەو؛

1. پێویستە نیکۆتین و کافایین، ژەمی قورس پێش خەوتن نەخورێن.
2. ژوورێکی سارد، تاریک و بەکارنەهێنانی شاشە پێش خەوتن، کواڵیتیی خەو باش دەکەن.
3. خەوتن لەماوەی رۆژدا کەمتر لە یەک کاژێر بێت.
4. رۆژانە وەرزش و جووڵەی بەردەوام هەبێت.
5. گوشار و دڵەڕاوکێ کەم بکرێنەوە.
6. کاتەکانی خەوتن و لەخەوهەستان دیاربێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

lana

سوودە شاراوەکانی خواردنەوەی چا بۆ تەندروستی چین؟

lana

ئەنجامی بیركردنەوەی نەرێنی لەسەر گەنجان

lana