zagros news agency

زێلێنسکی: تێچووی ساڵێکی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا ١٢٠ ملیار دۆلارە

 

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بودجەیەک بە بڕی نزیکەی ١٢٠ ملیار دۆلار بۆ جەنگ تەرخان بکات.

ناوبراو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا، گوتی: “تێچووی ئەم جەنگە لە ئێستادا ئاڵنگارییەکی گەورەیە بۆ ئێمە. ساڵێکی جەنگ ١٢٠ ملیار دۆلار تێچوویەتی. بۆ ساڵی ٢٠٢٦، ٦٠ ملیار دۆلار لە بودجەی ئۆکرانیاوە دابین دەکرێت و پێویستە ٦٠ ملیار دۆلارەکەی دیکە لە سەرچاوەی ترەوە دابین بکەم.”

زێلێنسکی جەختی کردەوە، کۆتاییهێنان بە جەنگ هێشتا کاری لەپێشینەی سەرەکیی ئۆکرانیایە و گوتی: “پلانی سەرەکی لە هەر بارودۆخێکدا کۆتاییهێنانە بە جەنگ و پلانی دووەم دابینکردنی ١٢٠ ملیار دۆلارە، کە ئاڵنگارییەکی گەورەیە.”

جەنگی ئۆکرانیا تەنیا ئاڵنگارییەکی گەورە نییە بۆ خودی ئۆکرانیا، بەڵکوو بۆ هاوپەیمانە ئەورووپایییەکانیش، بەتایبەت لەدوای هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، کە داوا لە هاوبەشە ئەورووپایییەکانی ناتۆ دەکات، بە شێوەیەکی سەرەکی تێچووی جەنگ لە ئەستۆ بگرن. لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپایی، لەوانەش ئەڵمانیا، ئەم بارگرانییە دارایییە بووەتە بابەتێکی مشتومڕاوی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

یاسین

كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌

یاسین

کچە شەهیدەك : خزمەتکرنا هەمی تەخێن جڤاکی دێ ئەرکێ منێ سەرەکی بیت

یاسین