بەهرە محەمەد
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە نوێگەریی و داهێنان لەو پەیڤ و دەستەواژە نوێیانەی کەتایبەت بەبیر و هزری خۆی بوون هێنانیە نێو سیاسەتی کوردی ئەویش بریتی بوون لە ئاشتی و دیالۆگ و دیپلۆماسی کە هەتا پێش نێچیرڤان بارزانی ئەم سیاسەت و دەستەواژانە تا ڕاددەیەک نامۆ بوون بۆ کورد و کەم تا زۆر کەم و کورتی یان خاڵی لاوازیان هەبوون لە بارەی بەستنەوەی وڵاتان بە کوردستان لە ڕێی پەیوەندی و دیپلۆماسیتەتەوە .
دیپلۆماسیەت و تەبایی و بەیەکەوەژیان بوون بە کلیلی هەموو دەرگا قفلکراوەکانی بابەتە ڕامیارییەکانی کورد.
ڕوو خۆشی و دەستپێشخەری لە دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ هاوپەیمان و ناحەزان بووە پردێک بۆ بەستنەوە بەیەکتری و دۆزینەوەی بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی دەوروبەر.
لە کڕۆکی بیرکردنەوە سیاسیەکەی نێچیرڤان بارزانیدا ئەوەی بەلای هەمووان سەرنجڕاکێشە بریتییە لەوەی کە ئاشتی لاوازی نییە و هێز لە ئاشتیدایە ، لەڕێگەی ئاشتییەوەیە کوردستان دەتوانێت پێگەی خۆی بەدەست بهێنێت چ لەهەرێم و چ لەجیهاندا
بەباوەڕە پیرۆزەکەی نێچیرڤان بارزانی لە ڕێگەی جەنگەوە ناتوانین سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان تۆمار بکەتن ، بەلکو تەنها لەڕێگەی ئاشتی و دیالۆگەوە دەتوانین دوور بڕوانین و خەونەکان بەدیی بهێنین

