zagros news agency

سامانی عێراق له بۆندەکانی ئەمەریکا بۆ کەمتر لە 30 ملیار دۆلار دابەزی

 

گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، عێراق لە ریزی 20 وڵاتی یەکەمی بۆندەکانی ئەمەریکا نییە، هاوکات دوو وڵاتی عەرەبی لە 20 وڵاتی یەکەمن.

گەنجینەی ئەمریکا لە دوایین خشتەی خۆیدا بۆ مانگی ئەیلولی 2025، رایگەیاندووە، “عێراق لەنێو 20 گەورەترین خاوەن بۆندەکانی ئەمریکادا نییە، چونکە پشکەکانی لە 40.8 ملیار دۆلارەوە لە ساڵی 2023 بۆ کەمتر لە 30 ملیار دۆلار لە ساڵی 2024 دابەزیوە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سعوودیە و ئیمارات لە 20 وڵاتی سەرەکیی هەڵگری بۆندەکانی ئەمەریکادان، بە رێژەی 131.7 ملیار دۆلار و 107.8 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژاپۆن زۆرترین بڕی بۆندەکانی گەنجینەی ئەمریکای بەدەستەوەیە کە 1.151 تریلیۆن دۆلارە، لە دوای ئەویش بەریتانیا دێت بە 899 ملیار دۆلار، چین بە 730 ملیار دۆلار، دوورگەکانی کایمان بە 438 ملیار دۆلار و بەلجیکا بە 428 ملیار دۆلار”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا پشکی عێراق لەو بۆندانە گەیشتووەتە 33 ملیار دۆلار، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی ئایاری ڕابردوو بەڕێژەی 0.92% زیادیکردووە، کاتێک پشکی عێراق گەیشتووەتە 32.7 ملیار دۆلار. لەگەڵ ئەوەشدا بەراورد بە مانگی حوزەیرانی 2022 بەڕێژەی 3.12% زیادیکردووە”.

گەنجینەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە “عێراق چوارەم وڵاتی عەرەبییە لە دوای سعوودیە و ئیمارات و کوەیت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت

سەڵاح

کەلار… پرۆژەی جووتسایدی 30 مەتریی ڕۆیاڵ جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح

کۆمپانیای گۆگل کاتی بەردەست بونی Android 15 راگەیاند

یاسین