zagros news agency

گواردیۆلا لە کۆتا ساتەکاندا بردنەوەی گرەوەکەی لەبەرامبەر ئارتێنتا لەدەستدا

 

لەگەڕی پێنجەمی پریمەرلیگی ئینگلتەڕا یانەی ئارسێناڵ لە نێو یاریگای ئیمارات لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی کرد و یاریەکەش لە چەشنی تەکتیکی شەتڕەنجی لەنێوان گواردیۆلای مامۆستا و ئارتێنتـای قوتابی بەڕێوەچوو.

 

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا ئێرلینگ هالاند لە خولەکی 9ی یاریەکە گەیشتە سەر گۆڵی ئارسێناڵ و توانی گۆڵی پێشکەوتنی سیتی تۆمار بکات و گێمی یەکەمی یاریەکەش بەو گۆڵە کۆتایی هات.

 

گێمی دووەمی یاریەکە دەستی پێکردەوە و هەردوو تیپ بە هێرشی مەترسیدار بەرامبەر یەکتری دەوەستانەوە بەڵام تۆمار کردنی گۆڵ کەوتە کۆتا ساتەکان و گابریێل مارتنێلی توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ ئارسێناڵ تۆمار بکاتەوە و گواردیۆلا و مان سیتی توشی شۆک کرد و یاریەکەش بە گۆڵێک بە گۆڵێک کۆتایی هات.

 

بەو ئەنجامەش ئارسێناڵ لە پلەی دووەمی جێگیر بووە بە 10 خاڵ و مان سیتیش بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 53‌ سه‌رنشینه‌وه‌ ژێرئاو كه‌وت

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس ته‌واوی به‌رنامه‌ی كاری مه‌سروور بارزانی له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته‌روو

یاسین

ئیسرائیل گەورەترین هێرشی کردە سەر لوبنان

یاسین