zagros news agency

شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستان و تورکیای گرتەوە

شەپۆلێکی بەفربارین ڕووی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری کوردستان و ناوچەی دەریای ڕەشی تورکیا کردووە و بەوهۆیەوە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیون.
ئەمە دووەم شەپۆلی بەفربارینی ئەمساڵە کە ناوچە بەرزاییەکانی هەرێمی دەریای ڕەش و هەندێک ناوچەی هەرێمی سەرحەدی لە باکووری کوردستان سپیپۆش کردووە. لە ئەنجامی بەفربارینەکەدا، زۆربەی ناوچەکانی قەرس، ئەردێخان و ئاگری بە بەفر داپۆشران. لە هەندێک لە کوێستانەکانی ئەردێخان و ڕیزە، بەرزیی بەفر گەیشتووەتە ٣٠ سانتیمەتر.
شایەنی گوتنە، پێشتر شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ناوچەی دەریای ڕەشی گرتبووەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاوی گەورە و زیانێکی زۆری بە پرد و ڕێگەوبانەکان گەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. سالار عوسمان سەردانی ماڵی ڕۆشنبیریی نازەنین حەیدەری دەکات

ART

بەربژێرەکێ پارتی : دێ به‌ره‌ڤانیێ ژ ئاخ و ده‌ستكه‌فتین هه‌رێمێ كه‌ین

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە

یاسین