بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، کە لە زانکۆی سەلاحەدین کۆلیژێکی نوێ دەکەینەوە بە ناوی زانکۆی کۆمپیوتەر و فۆرماتیکس، کە لە ئێستادا دەرچوانی پۆلی ١٢ی زانستی دەتوانن فۆرم پێشکەش بکەن.
دکتۆر کارزان کازم، بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە زانکۆی سەلاحەدین کۆلیژێکی نوێ دەکەینەوە بە ناوی زانکۆی کۆمپیوتەر و فۆرماتیکس، کە لە ئێستادا دەرچوانی پۆلی ١٢ی زانستی دەتوانن فۆرم پێشکەش بکەن بۆ وررگرتنیان لەم بەشانەدا.
بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین گووتی: ئەم کۆلێژە لە سێ بەش پێکهاتووە بە شەکانی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا و زانیار و بەشی ژیری دەست کرد، بە گشتی ١٣٠ قوتابی لەم بەشانە وەر دەگیرن، و ژێوازی خوێندنی پارالێلیشمان هەیە بۆ ئەم بەشانە.
هەروەها دکتۆر کارزان کازم، بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو مامۆستایانەی وانە دەلێنەوە لەم بەشانەدا هەمووی مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینن و دەرچوی بەشەکانی کۆمپیوتەرن یان ئەو بەشانەی پەیوەندیدارن.
رێباز یونس

