zagros news agency

مەسرور بارزانی: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی تیرۆرکردنی (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم) دەكەم

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ تیرۆركردنی (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم) ڕاگەیاند و دووپاتی كردەوە “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی تیرۆركردنەكەی دەكەم”.

ئەمڕۆ سێشەممە 23/9/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ڕاگەیاند: پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان (ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکەم.

مەسرور بارزانی، دووپاتی كردەوە: دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوە كردووە: خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پوختەی لێدوانی هانزی فلیک لەگۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆی

یاسین

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەستنیشان کرا

یاسین

گەشەی ئابووری لە ئێران لەچاو ساڵی ڕابردوو پەنجا لەسەد کەمی کردووە

سەڵاح