zagros news agency

لێدوانی ئارتێنتا لەسەر کاتی گەڕانەوەی هاڤێرتز

 

میکایێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ وردەکارییەکانی گەڕانەوەی کای هاڤێرتزی ئاشکرا کرد و دووپاتیکردەوە کە ئامادەنەبوونی کای هاڤێرتز تاڕادەیەک درێژخایەن دەبێت.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە دەڵێت: بۆ کای دەزانین چەند مانگێکی دەوێت، نازانم دەبێتە چەند هەفتەیەک یان نا، کەس نازانێت، چونکە کای لە حاڵەتێکی تایبەتە.

ئارتێتا ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر بیری دەکەین، هیوادارین بەم زووانە بگەڕێتەوە،هاڤێرتز لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوو تووشی پێکان بوو، دوای ئەوەش بەخێرایی نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە بەنیازی گواستنەوەی ئۆدیگاردە

یاسین

بۆلۆنیا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

یاسین

ڕیاڵ مەدرید لە هێڵی ناوەراست توشی ئاستەنگی گەورە دەبێت

یاسین