zagros news agency

پردێکی بەناوبانگی نیومەکسیکۆ بەهۆی زۆریی ڕێژەی خۆکوشتنەوە داخرا

 

شەپۆلێک لە خۆکوشتن لەسەر پردی “ڕیۆ گراند گۆرج” لە نیومەکسیکۆ، بەرپرسانی ناچار کرد ئەو پردە بەڕووی پیادەکاندا دابخەن. تەنها لە سێ هەفتەی ڕابردوودا، سێ کەس لەسەر ئەم پردەوە خۆیان فڕێ داوەتە خوارەوە و گیانیان لەدەست داوە.
قەدەغەی هاتووچۆی پیادە لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی ئەیلوولەوە جێبەجێ کراوە و لە هەمان کاتدا بەرپرسان بەدوای ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ دانانی پەرژین یان تۆر، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە خۆکوشتن لەم شوێنە مێژووییەدا.
ئەم پردە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لە چەندین فیلم و ڕیکلامی بازرگانیدا دەرکەوتووە و نەک تەنها گەشتیاران لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، بەڵکوو بووەتە شوێنێک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمساڵ شەش کەس لەم شوێنەدا خۆیان کوشتووە و دوا دوو کەسیان، کوڕێکی گەنجی تەمەن ١٥ ساڵ و سەربازێکی دێرینی سوپای ئەمریکا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌ریم كاوه‌ بۆ زاگرۆس: له‌ 79ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سەرۆک بارزانی لە کاتی نائومێدیدا ئومێدی بەگەل و نیشتیمان داوه‌ته‌وه‌

سەڵاح

بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 20% درێژکرایەوە

سەڵاح

عەممار حەکیم: عێراق لە قەیرانی گەورەی دیموکراسی و بێ کارەبایی دایە

سەڵاح