zagros news agency

گومانلێکراوێک لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا دەستگیر کرا

پۆلیسی بەریتانیا دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی ڕاگەیاند، کە پەیوەندی بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ١٩ی ئەیلوولەوە هەیە. ئەو هێرشە بووە هۆی دروستبوونی کێشە و تێکچوونی کارەکان لە فڕۆکەخانە گەورەکانی ئەورووپا، لەوانە بڕۆکسل، بەرلین و هیترۆی لەندەن.
ئاژانسی نیشتمانیی تاوانەکانی بەریتانیا (NCA) ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ئەیلوول، ڕایگەیاند کە ئەو پیاوە دوای دەستگیرکردنی، بە کەفالەتی مەرجدار ئازاد کراوە.
بە گوتەی پۆلیسی بەریتانیا، هەرچەندە ئەم دەستگیرکردنە هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە “لە قۆناغەکانی سەرەتادان” و هێشتا بەردەوامن.
بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەوە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕووی دا، سیستەمی وەرگرتن و سواربوونی گەشتیاران لە فڕۆکەخانە گەورەکانی هەندێک شاری ئەورووپا تووشی کێشە و تێکچوون بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل مه‌ودا توانای فڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌كانی F35 زیاد ده‌كات

سەڵاح

محەمەد عامر دێرەشەوی : ‎هەلبژارتنا جێگرێن سەرۆکێ پەرلەمانێ عیراقێ روویێ عیراقا مەترسیدار بۆ جڤاکا نێڤدەولەتی ئاشکرا كر

گوران

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان

گوران