zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هەسەدە مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە

  • وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ سەر هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە مەنبج و گوندەکانی حەلەب، جارێکی دیکە بە ڕوونی سەلماندیان هەسەدە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە نییە لە ١٠ی ئاداردا لەگەڵ حکوومەتی سووریا واژۆی کردووە. وەزارەتەکە هەسەدەی بە مەترسی بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و خودی سووریا لە قەڵەم دا.
    هەروەها وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، تورکیا بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی سووریا و ئارامیی ناوچەکە، لە هەماهەنگیی نزیکی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لە شەڕی دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان. جەختیشی کردەوە، وڵاتەکەی تەنیا پشتگیری لە پرەنسیپی “یەک دەوڵەت، یەک سوپا” لە سووریا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە 

سەڵاح

ڕوانگەی سووری: ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و فیرقەی چوار لە ئەلبوکەمال دەستگیرکرا

سەڵاح

تیروپشک بۆ لیست و بەربژێرەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كرێت

سەڵاح