چه‌ند كۆڵبه‌رێكی كورد له دواى ئه‌وه‌ى نزیك ده‌بنه‌وه له پایگاى سووركێوی بانه، كۆڵه‌كانیان فڕی ده‌ده‌ن و پاسداره‌كانیش ڕێگه‌یان پێده‌ده‌ن بڕۆن، دواى ڕۆشتنیان به دوورى نزیكه‌ى 50 مه‌تر، له پشته‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و كۆڵبه‌رێكی كورد، ده‌كوژرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كه په‌یجی (هەنگاو) بڵاویكردووه‌ته‌وه، قاسم عەزیزی هاوڕێ لەگەڵ چەند کۆڵبەرێكی دیکە، لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە پایگای سورکێوی بانە، کۆڵەکانیان فڕێ داوە و لەلایەن هێزەکانی ئێران دەستبەسەرکراون و دواتر پێیانیان گوتراوه کە بڕۆن.
دوای ڕۆشتنیان و لەمەودای 50 مەتری ئەو هێزانە، کۆڵبەرەکانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و له ئه‌نجامدا گوللەیەک بەر شانی چەپی قاسم عەزیزی کەوتووە و کوژراوە.
قاسم عەزیزی تەمەن ٤٧ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

