مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٦٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پهیامێكی پیرۆزبایی بۆ ئێزگەی دەنگی کوردستان نارد.
ئهمهش دهقی پهیامهكهیه:
هەڤاڵی بەڕێز/ عەبدولڕەزاق عەلی بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی کوردستان
بەڕێزان/ هەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندان و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان..
بەر لە (٦٢)ساڵ ئێزگەی دەنگی کوردستان، بە بڕیاری(بارزانیی نەمر) دامەرزرا، ئەو هەنگاو و دەستکەوتە گرنگە تەکانێکی بەرچاوی بە بواری میدیایی و رۆشنبیریی دا و، وەک بڵندگۆیەکی ڕاستەقینەی بەرجەستەکردنی ئامانجەکانمان تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە بەخشش و چالاکییەکانی.
ئێزگەی دەنگی کوردستان، هەر لە یەکەم رۆژی پەخش و دەستپێکەوە و لە کاروانی تەمەنی کارکردنیدا شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە دلێرەکان و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ڕۆڵی بوێرانە و کاریگەرانەی خۆی بینیوە بۆ وشیارکردنەوە و جۆشدانی جەماوەر بۆ بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و رووبەڕوبونەوەی ستەم و زۆرداریی.
ئەمڕۆش وەکو ئێزگەیەکی سەنگین و دێرین، دەنگی کوردستان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانیدا جێدەستی دیارە و وەک کەناڵێکی میدیای پێشەنگ نەسرەوتووە، دیارە ئەمەش بۆ پلان و بەرنامەی رێکوپێکی ستاف و کادیرانی ماندوونەناسی ئێزگەکە دەگەڕێتەوە، لەلایەکی دیکەوە ئەو ئێزگەیە بە خاوەن گەنجینەیەکی بێوێنەی مێژووی ئەرشیفکراوی دەوڵەمەندی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دادەنرێ، بۆیە ئەو دەنگە زوڵاڵە مایەی شانازیی و دەستخۆشییە.
لەو دەرفەتەدا وێڕای گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانتان، دووبارە پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێزگەکەتان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین بۆ کارنامەی داهاتووتان زیاتر بە پلانی ڕێکوپێک بەرەو پێش بچن و خزمەت بە دۆزە ڕەواکەمان و کولتوور و فەرهەنگی هەمەڕەنگی کوردستان بکەن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

