zagros news agency

مانچێستەر یونایتد لەدۆخێکی خراپە و بابەتی مانەوەی ئامۆریم یەکلایی کرایەوە

 

دوای ئەو شکستە کەمەر شکێنەی دوێنێـی مان یوو بەرامبەر برێتفۆرد،کە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک دووەمین یاری خۆیان بە شکست کۆتایی پێهێـنا و لەکۆی 8 یاری ڕابردووی مان یوو لەدەرەوەی یاریگای خۆی تەنها 2 خاڵی بەدەستـهـێـناوە.

 

ڕۆژنامەی ئەتلەتیک بڵاوی کردۆتەوە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتد زۆر نیگەرانن لەم حاڵەی تیپەکە و بە ئامۆریمی ڕاهێنەریان وتووە؛ هەنگاوێک بۆ پێشەوە هەنگاوێک بۆ دواوە،تیپەکە لەڕووی ئاستەوە لەچاو وەرزی ڕابردوو زۆر باشترە بەڵام ناوەڕاستی ڕیزبەندی خولەکەمان ناوێت.

 

سەرەڕای ئەوانە ئیدارەی مان یونایتد ئەوەیان دووپات کردۆتەوە متمانەی تەواویان بە ڕاهێنەرەکە هەیە و دەیانەوێت لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت تاکو بۆ داهاتوو یانەکە بخاتەوە سەر ڕێچکە گەورەکەی پێشتری.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆرۆلیگ..ئاتلانتا شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بە لیڤەرکوزن هێناو بووە پاڵەوان

یاسین

هەندرێن بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

یاسین

جامی یۆرۆ.. ڕۆمانیا و بەلجیکا بەبێ بردنەوە گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

یاسین