zagros news agency

ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ به‌رلین و دوسڵدۆرف بەرانبەر شه‌ڕی غه‌ززه‌ خۆپیشاندانیان کرد

به‌ گوتەی پۆلیس نزیکه‌ی 60 هه‌زار که‌س له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌رلین به‌شدارییان کرد و داوای وه‌ستانی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و وه‌ستانی ناردنی چه‌کی ئه‌ڵمانییان بۆ ئیسرائیل کرد.
ڕۆژی شه‌ممه‌ 27ی ئه‌یلوولی 2025 ، خۆپیشاندانێک به‌ به‌شداریی ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ به‌رلین بەرانبەر شه‌ڕی کەرتی غه‌ززه‌ و ناردنی چه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ چوو. به‌ گوتەی پۆلیس نزیکه‌ی 60 هه‌زار که‌س به‌شداریی ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان کردووه‌، له‌ کاتێکدا ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ گوتیان ژماره‌ی به‌شداربووان نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س بووه‌. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ یه‌کێک بوو له‌ گه‌وره‌ترین کۆبوونه‌وه‌کانی هاوده‌ردیی له‌گه‌ڵ غه‌ززه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا.
زۆرێک له‌ خۆپیشانده‌ران ئاڵای سه‌رزه‌وییه‌کانی فه‌ڵه‌ستینیان هه‌ڵگرتبوو و هه‌ندێکیان پلاکاردێکانیان له‌گه‌ڵ بوو له‌سه‌ری نووسرابوو “یه‌ک جینۆساید ڕه‌وایه‌تی به‌ جینۆسایدێکی تر نادات.” خۆپیشانده‌ران چه‌ندین جار دروشمی “فه‌ڵه‌ستینی ئازاد”یان گوته‌وه‌.
هاوپه‌یمانییه‌ک له‌ زیاتر له‌ 50 دامه‌زراوه‌ و کۆمه‌ڵه‌، له‌وانه‌ “ڕێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی”، “مێدیکۆ ئینته‌رناشناڵ” و “پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا”، ڕێکخستنی ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتبوو. ئه‌وان داوای وه‌ستانی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕه‌که‌ی غه‌ززه‌، سزادانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بەرانبەر ئیسرائیل، و وه‌ستانی ته‌واوه‌تیی هه‌نارده‌ی چه‌کی ئه‌ڵمانیا بۆ ئیسرائیلیان کرد.
مایکڵ بارنبویم، ژه‌نیار و کوڕی دانیال بارنبویم، یەکێک له‌ گوتارده‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو. ئه‌و له‌ گوتاره‌که‌یدا هێرشه‌کانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر کەرتی غه‌ززه‌ به‌ “جینۆساید” ناو برد و گوتی کۆده‌نگییه‌کی فراوان له‌نێوان پسپۆڕان، ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌. (ئیسرائیل ئه‌م تۆمه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌). هه‌روه‌ها هه‌زاران که‌س له‌ شاری دوسڵدۆرفیش له‌ هه‌مان ڕۆژدا بەرانبەر شه‌ڕی غه‌ززه‌ خۆپیشاندانیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵاتنی ئەسەد…”ڕێککەوتنێکی گوماناوی” لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرامبەر پاراستنى ژیانی

سەڵاح

وەزیری کارەبا بڕیارێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگەی دا

سەڵاح

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارى قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح