zagros news agency

یانەی زاخۆ چاوەڕوانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیایە تاکو مێژوو بنووسێتەوە

 

لەدوای ئەوەی بڕیاردرا یانەی زاخۆ وەکو نوێنەر بەشداری جامی یانەکانی کەنداو بکات ئێستا یانەی زاخۆ چاوەڕێی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیایە تاکو سەردانیان بکەن و لەنزیکەوە بارودۆخی یاریگای زاخۆ ببینن و بە ڕێکارە یاساییەکان هەڵسەنگاندنی تەواو بکەن بۆ ئەوەی دەرکەوێت یاریگاکە میوانداری یەکەم یاری دەکات یاخود نا.

 

زاخۆ لەیەکەم یاری جامی کەنداو ڕووبەڕووی یانەی قادسیەی کوێتی دەبێتەوە و بەڵام هێشتا دیار نییە یاریگای زاخۆ ڕێگەی پێدەدرێ میوانداری ئەو یاریە بکات یاخود نا ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر لێژنەیەکی ئاسیا سەردانی یاریگاکەیان کرد بوو لەگەڵ ئەوەشدا چەند تێبینیەکیان هەبوو،بەڵام ئێستا یانەی زاخۆ دەڵێن هەموو بابەتەکان چارەسەر کراون و چاوەڕێی لێژنەی تۆپی پێی ئاسیاین.

 

لەئەگەری ڕەتکردنەوەی یاریگای یانەی زاخۆ ئەوا ڕاستەوخۆ یاریەکە دەبردرێتە یاریگای نێودەوڵەتی دهۆک لە شاری دهۆک،کە قەرار وایە 30 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت
وەرزی ڕابردووی جامی کەنداو بەناوی یانەی دهۆکە و دهۆک توانی لەنێو خاکی کوردستان یەکەمین نازناوی جامەکە بباتەوە.

 

 

“سەکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مەلیکەکەی هەولێر بۆ سالێکی تر سەلماندی مەلیکی هەولێر و کوردستان و عێراقە

دڵشاد

کاتی گەڕانەوەی بالدی لە پێکان دیاریکرا

یاسین

کاتی گەڕانەوەی بارسا بۆ کامپ نۆ دیاریکرا

یاسین