zagros news agency

ئەستێرەی سینەمای ئیتاڵی کلاودیا کاردینالی کۆچی دواییکرد

میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاند، ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای ئیتاڵی، کلاودیا کاردینالی، لە تەمەنی 87 ساڵیدا و دوای ژیانێکی پڕ لە دەستکەوتی سینەمایی و شانۆیی کۆچی دواییکرد.

کاردینالی، کە لە توونس لە خێزانێکی بە رەچەڵەک سیسیلی لەدایکبووبوو، لە ساڵی 1957 دوای بردنەوەی پێشبڕکێیەکی شاجوانی لە تونس، چووە جیهانی سینەماوە.

ناوبانگی جیهانیی لە ساڵی 1963 بەدەستهێنا کاتێک بەشداریی لە فیلمی “8½”ی دەرهێنەری ناودار فێدریکۆ فێلینی و فیلمی “The Leopard” لە تەنیشت بێرت لانکاستەردا کرد. 

کاردینالی بە یەکێک لە سیمبولەکانی جوانی و هونەری سینەمای کلاسیکی ئیتاڵیا و جیهان دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Weapons” لە 266 ملیۆن دۆلار نزیک دەبێتەوە

ART

ئێلیسا ئاهەنگێک لە قوبڕس دەگێڕێت

ART

وەرزی دووەمی “Heeramandi” بەرهەمدێت

ART